PM:01:58:06/06/2025
1768 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران دەڵێت، لە رۆژانی جەژندا، هاتوچۆی بارهەڵگر لەسەر رێگای هاملتۆن قەدەغەیە.
ئەمڕۆ هەینی ٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران راگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە، ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە، هەر چوار رۆژی جەژن، لە کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆ هەتاوەکو کاتژمێر ١٢ـی شەو، هاتووچۆکردنی بارهەڵگری گەورە لەسەر رێگای هاملتۆن (سپیلک – حاجی ئومەران) بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
هاتووچۆی سۆران هۆشداریش دەداتە شۆفێران، کە ئەگەر سەرپێچیی ئەم
بڕیارە بکەن، رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
هاوکات هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، لە
رۆژانی جەژنی قوربان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسكیل لەو رێگایانەی دەكەونە سەر
شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاكان، قەدەغەیە.