سەردێڕ:

هاتووچۆی سلێمانی لەگەڵ هاتنی جەژن چەند رێنماییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە

AM:11:41:06/06/2025

1436 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ هاتنی چەژنی قوربان و بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و سەلامەتییان بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی چەندین رێنمایی بڵاوكردەوە.


بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، بیرت نەچێت لە شۆفێریدا مەترسی زۆر هەیە و بە وریایی و لەسەرخۆیی شۆفێری بكە تا تووشی هیچ جۆرە زیانێك نەبیت، ئاگاداریش بە كامێراكانی چاودێری خێرایی ئۆتۆمبێلەكان تۆمار دەكەن.

داواش دەكات شۆفێر و سەرنشینەكان پێویستە پشتێنی سەلامەتی بەكاربهێنن و نابێت منداڵ لە جامی ئۆتۆمبێلەوە سەر دەربكات، لەناو كۆڵان و شوێنە قەرەباڵغەكان خێراییەكەت زۆر كەم بكەرەوە و لە پشتی ماتۆڕسكیل هەرجۆرە سوارڕەوێكی دیكە نایاسایی و مەترسیدارە.

باس لەوەشکراوە، مەفرەزەكانی هاتووچۆ بەردەوام لە ئەركدا دەبن لە كاتی هەر رووداوێكی نەخوازراودا پەیوەندی بكەن بە ژمارە ١٨٨ـەوە.













گەلەری