AM:09:28:06/06/2025
4696 جار خوێندراوەتەوە
تەنها نۆ رۆژ ماوە بۆ دەرهێنانی کارتی بایۆمێتری و کۆمسیۆنیش دەڵێت، لە رۆژانی جەژنیشدا بنکەکانیان کراوەدەبن و بەردەوام دەبن لە راییکردنی کاروباری هاوڵاتیان.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی، لە رۆژانی جەژنی قوربانیشدا بەردەوام دەبن لە کارکردن تا تەواوبوونی ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کە لە کۆتایی مانگی داهاتوودا کۆتایی دێت.
وتیشی، داوای لە هاووڵاتیان دەکەن سوود لە
پشووەکان وەربگرن بۆ ئەوەی بچنە ناوەندەکانی تۆمارکردن بۆ نوێکردنەوەی کارتەکانیان
یاخود چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک کە لە پەنجەمۆر یان لە کارتەکانیاندا هەیە.
دەشڵێت، لە دایکبووانی ٢٠٠٧ مافی دەنگدانیان
هەیە و لە ماوەی ئەم نۆ رۆژەدا دەتوانن سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن و خۆیان
تۆمار بکەن، وتیشی، هەرکەسێک کارتی بایۆمێتری نەبێت مافی دەنگدانیشی نابێت.