AM:08:23:06/06/2025
1788 جار خوێندراوەتەوە
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٧٤ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٣٧٤ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی شەش دۆلار بەرزبووە.
نا جێگیری نرخی زێڕ لە چەند رۆژی رابردوودا هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دوای نزیکبوونەوەی پەیوەندیەکانی ئەمریکا و چین، لەسەر بابەتی باجە گومرکییەکان و بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی وەبەرهێنەران دووربکەونەوە لە کڕینی زێڕ.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٧٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٧٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٠١ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٦٤ هەزار دینارە