PM:11:53:05/06/2025
3540 جار خوێندراوەتەوە
له په‌ره‌سه‌ندنێكی به‌رچاوی گرژییەکانی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و ئیلۆن مەسک، ئەو ملیاردێرە ئه‌مریكییە به توندی ره‌خنه‌ی له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا گرت و رایگه‌یاند، سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا به‌بێ پاڵپشتیكردنی ئه‌و نەدەکرا و سەرکەوتوو نەدەبوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئیلۆن مه‌سك، خاوەنی کۆمپانیای تێسڵا له هه‌ژماری ئێكسی خۆیدا نوسیویه‌تی، "به‌بێ پاڵپشتی من، تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دەدۆڕا و دیموكراته‌كان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان له كۆنگرێسی ئه‌مریكا كۆنترۆڵ ده‌كرد".
مه‌سك پۆستێكی
كۆنی تره‌مپی ساڵی ٢٠١٢ـی باسکردووەتەوە، كه تیایدا وتوویەتی، نابێت هیچ ئه‌ندامێكی
كۆنگرێس مافی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی هه‌بێت ئه‌گه‌ر بودجه‌ی وڵاتەکە هاوسه‌نگ
نه‌بێت، كورتهێنان رێگه‌پێدراو نییه.
ناكۆكی نێوان
تره‌مپ و مه‌سك دوای ئه‌وه په‌ره‌ی سه‌ند كه مه‌سك به توندی ره‌خنه‌ی له
پێشنیازی بودجه گرت كه له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه پاڵپشتی ده‌كرا و به "قێزه‌ون"
وه‌سفیكرد.
پۆسته‌كه‌ی مه‌سك دوای ئه‌وه هات
كه تره‌مپ "نائومێدی"ی خۆی له مه‌سك ده‌ربڕی و وتی، "من و ئیلۆن
په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌وره‌مان هه‌بووه، نازانم په‌یوه‌ندییه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت
یان نا.
دوابه‌دوای ئه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه،
پشكه‌كانی كۆمپانیای تێسلا كه ئیلۆن مه‌سك خاوه‌ندارێتی ده‌كات به رێژه‌ی ٨٪
دابه‌زی.
پێشتر رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ
بڵاویكردبووه‌وه كه تره‌مپ سه‌بر و ئارامی و خۆڕاگری له‌گه‌ڵ مه‌سك له‌ده‌ست ده‌دات،
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی توندی له پڕۆژه یاسای كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی
حكومه‌ت گرتبوو.
مه‌سك ره‌خنه‌ی له پڕۆژه یاسای
باج گرت به بیانوی ئه‌وه‌ی كه خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت زیاد ده‌كات و كورتهێنانه‌كه
به‌رز ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها داوای له زیاتر له ٢٠٠ ملیۆن فۆڵۆوه‌ره‌كه‌ی كرد
په‌یوه‌ندی به نوێنه‌رانی خۆیانه‌وه بكه‌ن و "پرۆژه یاساكه ره‌تبكه‌نه‌وه".