PM:10:54:05/06/2025
1636 جار خوێندراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، كێشەی مووچەخۆران پێویستە بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن چارەسەربكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە دەڵێت، پیرۆزبایی پێشكەش بە هەموو موسڵمانان لە هەرێمی كوردستان، عێراق و جیهان دەكەم.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە خوای مەزن داواكارم جەژن بە خێر و خۆشی
بگەڕێتەوە و ئارامی، ئاسوودەیی و كامەرانی بۆ هەمووان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت".
دەشڵێت، كێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، پێویستە بە گفتوگۆ و
لێكتێگەیشتن و لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و رێككەوتنەكان چارەسەربكرێت كە خزمەت
بە بەرژەوەندیی گشتیی وڵات بكات.