سەردێڕ:

لەبارەی سەردانیکردنی زیندانیان لە رۆژانی جەژندا روونکردنەوە دەدرێت

PM:09:53:05/06/2025

1516 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، کەسوکاری زیندانییان لە یەکەم رۆژی جەژن ناتوانن سەردانی زیندانییان بکەن، دەشڵێت، لە رۆژی دووەم و سێیەم و چوارەمی جەژن لە کاتژمێر نۆ بۆ ١٢ـی نیوەڕۆ سەردانیکردن دەبێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم کەسوکاری راگیراوان دەکەینەوە کە سەردانیکردنی راگیراوان لە رۆژی یەکەمی جەژن بەهیچ شێوەیەک ئەنجامنادرێت.

دەشڵێت، رۆژی دووەم، سێیەم و چوارەم لە کاتژمێر نۆ بۆ ١٠ و ٣٠ خولەکی بەیانی بۆ خانمان دەبێت و لە کاتژمێر١٠ و ٣٠ خولەکەوە بۆ کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆ بۆ پیاوان دەبێت.













گەلەری