PM:08:57:05/06/2025
1568 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆكی حكومه‌تی ماوەبەسەرچووی هەرێم له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه دەڵێت، "پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گشت موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م و هیوادارم رۆژانی جەژن بە ئارامی بەسەرببەن، دەشڵێت، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی قوربان، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گشت موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، هاوڵاتییان ئه‌م جه‌ژنه له دۆخێكی سه‌ختی داراییدا ده‌كه‌نه‌وه به
هۆی سزادانی به كۆمه‌ڵی هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه،
به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خەنه‌گه‌ڕ بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه و لابردنی ئه‌م سته‌مه
ناڕه‌وایه‌ی به‌رامبه‌ر مووچه‌خۆران ده‌كرێت.