PM:08:21:05/06/2025
1968 جار خوێندراوەتەوە
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەڵێت، "جێگای داخە كە جەژنەكەمان لەكاتێكدایە هاوڵاتیانمان لە دۆخێكی سەختی بژێوی و بێ مووچەییدان".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، عێراق تێكڕا پێویستی بە ئامادەكردنی كەشی ناوخۆیی بۆ گەیشتن بە چارەسەر هەیە، لەرێگەی گفتوگۆی نیشتمانی و گیانی دۆستانە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بڕیار بەدەستان كەوتوونەتە سەر بەرنامەی خۆتۆراندن و دابڕان و پابەند
نەبوون بەدەستوورو بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی باڵا و گەرمكردنی شەڕی میدیایی و
تۆمەت بەخشینەوە.