PM:08:04:05/06/2025
1908 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی یەکێتی لە پەیامێکی پیرۆزبای تایبەت بە جەژندا دەڵێت، "بەبۆنەی جەژنی قوربان پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان، عیراق و جیهان دەکەم"، دەشڵێت، دوای جەژن رێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دەدۆزنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە پەیامێکی پیرۆزبای تایبەت بە جەژندا دەڵێت، پیرۆزبای لە سەرجەم موسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات.
ئاماژەی بەوەکرد، نیگەرانن لەوەی مووچەخۆران بەبێ وەرگرتنی
مووچەکانیان پێدەنێنە ئەم جەژنەوە، غەدرێکی گەورەیە کە مووچەخۆرانی هەرێمی
کوردستان لەو مافە سەرەتاییەیان بێبەشن.