PM:06:40:05/06/2025
1880 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، هاوڵاتیانی کوردستان لە سایەی شکستی حوکمڕانی جەژن بە بێ مووچە بەڕێدەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کوردەوان جەمال، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، هاوڵاتیانی کوردستان لەسایەی شکستی حوکمڕانی و گەندەڵی و دزی و قۆرخکاریی دەسەڵات بە بێ موچە و لە بارودۆخێکی سەخت و دژواری داراییدا جەژن دەکەن.
باسی لەوەشکردووە، بەرپرسانی ئەم وڵاتە بە پارە و قوتی دزراوی هاوڵاتیان
خەریکی گەشت و گەڕانن و ئەوەی بەلایانەوە گرنگ نەبێ ئەوەیە کە هاوڵاتیان مووچەیان
وەرنەگرتووە.
کوردەوان جەمال ئاماژەی
بەوەشکرد، هیوادارە ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت و کۆتاییهاتنی
نەهامەتییەکانی هاوڵاتیان.