PM:06:10:05/06/2025
11724 جار خوێندراوەتەوە
نەخۆشخانەی کێوی رەحمەت(جبل الرحمة) لەدایکبوونی یەکەم منداڵی ئەمساڵی تۆمارکرد و دەڵێت، دایکەکە خەڵکی کۆماری تۆگۆیە و لە ئێستادا تەندروستی دایکەکە و منداڵەکە زۆر باشە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نەخۆشخانەی کێوی رەحمەت(جبل الرحمة) یەکەمین لەدایکبوونی لە کێوی عەرەفە بۆ وەرزی ئەمساڵی حەج تۆمارکرد.
هاوکات بەپێی
زانیاریی نەخۆشخانەکە، دایکەکە خەڵکیکۆماری تۆگۆیە و منداڵەکەشی کوڕە،
نەخۆشخانەکە ئاشکرای کردووە، پزیشکەکان چاودێریی دایک و منداڵەکەیان کرد لەو
کاتەدا، ئێستا تەندروستی هەردووکیان زۆر باشە.
جێی ئاماژەیە
ئەم لەدایکبوونە یەکەم لەدایکبوونی ئەم وەرزەی حەجە، بەڵام چوارەم لەدایکبوونە لە
کێوی عەرەفەدا لە ماوەی چەند ساڵێکدا، کە میدیاکان رایانگەیاندووە، منداڵێکی
ئوردنی لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا لەدایکبووە و گواستراوەتەوە بۆ هەمان نەخۆشخانە بۆ
وەرگرتنی چارەسەریی پێویست.