سەردێڕ:

کەسێک بە کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنییەوە دەستگیرکرا

PM:05:42:05/06/2025

2048 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسى سلێمانى دەڵێت، تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستبەسەر كۆمەڵێك چەك و تەقەمەنیدا گیرا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە بەشی پۆلیسی دەربەندیخانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییان سەبارەت بەوەی كەسێك كاری كڕین و فرۆشتنی چەك و مامەڵە بەچەكی نایاساییەوە دەكات، دەستبەجێ بنكەی پۆلیسی دەربەندیخان راسپێردرا بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێبكەن و رێوشوێنی یاسایی بگرنەبەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاش ئەنجامدانی رێكاری یاسایی پێویست و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر شوێنی چەك و تەقەمەنییەكان دەستنیشانکرا و دەستگیرا بەسەریاندا و تۆمەتبارێكیش لەسەر بابەتە تاوانكارییەكە دەستگیرکرا.

پۆلیسى سلێمانى وتیشی، لەئێستادا تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ١٣ لە یاسای چەكی ژمارە دووی ساڵی ٢٠٢٢ـی بەركار لە هەرێمی كوردستان راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.













گەلەری