وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم چەندین رێکار و رێنمایی بۆ سەربڕینی ئاژەڵ بڵاوکردەوە و دەڵێت، رێکارەکانیان لە پێناو رێگریگرتنە لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم، بە مەبەستی رێگریکردن لە تای خوێنبەربوون، رێكار و رێنماییەكانی تایبەت بە سەربڕینی ئاژەڵی لە جەژنی قوربان بڵاوکردەوە.
رێکارەکانیش
بریتین لە:
١- پێویستە
ئاژەڵەكان لە سەربڕخانەی فەرمی سەرببڕێن.
۲- دەبێت
لە رۆژانی جەژنی قوربان سەربڕخانەكان كراوە بن بە ئامادەبوونی ستافی پزیشكی و
كارمەندی ڤێتێرنەری .
۳- ناوی
سەربڕخانە كراوەكان و كاتی كاركردن لە میدیاكان و یەكە ئیداریەكان رابگەیەنرێت بۆ
ئەوەی هاووڵاتیان ئاگاداربن و ئاژەڵەكانیان لەم سەربڕخانانە سەرببڕن.
٤- جەختكردنەوە
و توند و تۆڵكردنەوەی رێكارەكانی پشكنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینی ئاژەڵ و
پشكنینی گۆشتی بەرهەم هاتوو.
٥- پەیڕەوكردنی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی وە پاك و
خاوێن ڕاگرتنی سەربڕخانەكان و دەوروبەری سەربڕخانەكان وە ڕشاندنیان بە دەرمانی
تایبەت.
٦- پێویستە
ئاژەڵەکە ساغ بێت و هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی نەبێت و گەنە (قڕنە) و مشەخۆری دەرەکی
لەسەر نەبێت
٧- هەر
ئاژەڵێك دەرمانی چارەسەركردنی پێدرابێت نابێت راستەوخۆ سەرببڕدرێت، بەڵكو پێویستە
كاتی سەڕبڕین دوای بەكارهێنانی دەرمان بە پێی رێنمایی پزیشكی ڤێتێرنەری و
تایبەتمەندی دەرمانەكە بێت.
۸- پێویستە
لەسەر خاوەن ئاژەڵ پێش فرۆشتنی ئاژەڵەكانی بۆ سەربڕین یان قوربانیكردن، بە ماوەی نزیكەی ٣
هەفتە هیچ جۆرە دەرمانێك نەدات بە ئاژەڵەكان وە هۆڵی بەخێوكردنی ئاژەڵەكان
بەدەرمانی تایبەت بڕشێنێت وە چارەسەری ئاژەڵە نەخۆشەكانی بكات.
۹- پێویسە
لەسەر كەسی قوربانیكەر ( قەصاب و هاوڵاتی) بە گرتنەبەری گشت رێكارەكانی خۆپارێزی و
پاك وخاوێنی لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ و گۆشت ئامادەكردن بەتایبەتی بەكارهێنانی دەست
كێش جزمەو صدریە ….هتد, وە دووركەوتنەوەی هاووڵاتیان لە كۆبونەوە لەدەوروبەری
ئاژەڵ لەكاتی سەربڕینی، هەروەها شوشتن و تەعقیمكردنی دەستەکان و شوێنی سەربڕین و
كەلوپەلەكان دوای بەكارهێنان و دەست دان لە گۆشت.
١٠- بەكارهێنانی
كیسی (نایلۆن) نوێ و روون و بێ ڕەنگ لەكاتی دابەشكردنی گۆشت.
۱١- لەكاتی
گواستنەوەی گۆشت رەچاوی پلەی گەرمی گونجاو بكرێت.
۱۲- هەڵگرتنی
گۆشت بۆماوەی ٢٤ كاتژمێر لەساردكەرەوە، پاشان بەكاربهێنرێت.
۱۳- فڕێنەدانی
پاشماوەی سەربڕین و ئاژەڵ لە سەر شەقام و كۆلان و بازارەكان ...هتد.