سەردێڕ:

پاراستنی ژینگەی هەرێم: کار بۆ کۆتاییهێنان بە پاشماوەی پلاستیک دەکەین

PM:03:02:05/06/2025

1444 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی پاراستن و ژینگەی هەرێم لە رۆژی جیهانی پاراستنی ژینگەدا دەڵێت، کار بۆ کۆتاییهێنان بە پاشماوەی پلاستیک دەکەن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم، بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژینگەوە راگەیەندراویکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە بۆ کەمکردنەوەی پاشماوەی پلاستیک.

وتیشی، هەموو ساڵێك ٥ی حوزەیران رۆژی جیهانیی ژینگەیە، رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان لەچوارچێوەی دروشمی ساڵانەی تایبەت یادی ئەم رۆژە دەکاتەوە و درووشمی سەرەکیی ئەمساڵ لەئاستی جیهاندا بریتییە لە کۆتاییهێنان بە پاشماوەی پلاستیک لە ئاستی جیهان.

دەشڵێت، وەک دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم، بە فەرمی بایەخ بە چالاكییەكانی ئەم یادە دەدەن و لەم چوارچێوەیە پلان و بەرنامەی چالاكییەكانیان رێكدەخەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلاستیك لە جیهاندا بووەتە مەترسییەكی گەورە، ساڵانە زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن تۆن پلاستیك بەرهەمدێت، كەمتر لە ١٠ ملیۆن تۆنی ریسایكلین دەكرێتەوە، كوردستانیش لەم مەترسییە بەدەر نییە، بۆیە خواستیان ئەوەیە هەوڵەكانیان چڕتر بكەنەوە بۆ ئەوەی رووبەڕووی مەترسییە تەندرووستی و ژینگەییەكانی پلاستیك ببنەوە و هەرێمیش هاوشێوەی وڵاتانی جیهان کار بکات بۆ کۆتاییهێنان بە پاشماوەی پلاستیک.













گەلەری