سەردێڕ:

پۆلیسی کەرکوک: لە جەژندا لێخوڕینی ماتۆڕسکیل قەدەغەیە

PM:01:55:05/06/2025

1096 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی جەژن بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کارمەندی پۆلیس دابینکراوە بۆ شوێنە گشتییەکان و هاتووچۆ لە سەنتەری شاردا ئاساییە بەڵام لێخوڕینی ماتۆڕسکیل قەدەغەیە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، عــەقــیــد عــامــر شوانی، وتــەبێــژی پــۆلیـــسی کــەرکــــوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە دەستپێکردنی ئامادەکارییەکان بۆ جەژن لە ئێستاوە لە حاڵەتی ئامادەباشیدان تایبەت بەگرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی لەنێو بازاڕەکانی کەرکوک.
وتیشی، لەسەرەتای دەستپێکی بانگی جەژنەوە کارمەندی پۆلیس دابین دەکەن بۆ مزگەوت و شوێنە گشتیەکان. 
سەبارەت بەقەدەغەی هاتووچۆ ئەوەشی خستەڕوو، رۆژانی جەژن هاتووچۆ لەنێو سەنتەری شار ئاساییە و بەهیچ شێوەیەک قەدەغەی هاتووچۆ نییە، لەگەڵ ئەوەشدا هی شەقامێک داناخرێت و تەنانەت سەرجەم بازگەکانی کەرکوک رۆژانی جەژن بەتەواوی کراوەدەبن بەرووی هاوڵاتیان.
باسی لەوەشکرد، لێخوڕینی ماتۆرسکیل بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، جگە لەو ماتۆڕسکیلانەی بەکاردێن بۆ کاری دلیڤەری و گەیاندن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهاوکاری پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک رێکاری ئەمنی دەگرنەبەر بەرامبەر هەر کردارێک کە ببێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان بەگشتی.
هاوکات جەختی لەوەشکردەوە، بۆ تەواوی رۆژانی جەژن مەفرەزەکانیان زیاتر کردووە و زیاتر لە هەشت ٨ هەزار پۆلیس لە ئەرکدا دەبن بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان.













گەلەری