AM:08:14:05/06/2025
4448 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە یەک دۆلار نزمبووەوە.
ئەمرۆ پێنجشەممە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک نزمبووەوە و بە ٦٢ دۆلار و ٦١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ناجێگیری نرخی
نەوت لە چەند ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی گشتی لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە راگرتنی باجی گومرگی بەسەر ٧٥ وڵات بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ
بەهۆکاری ئەوەی هەندێک وڵات هیچ وەڵامێکیان بۆ باجە گومرگییەکانی ئەمریکا
نەداوەتەوە.