PM:09:50:04/06/2025
2268 جار خوێندراوەتەوە
ئەمشەو، بوومەلەرزەیەک شاری زاخۆی هەژاند و هاوڵاتییانی ئەو شارە هەستیانپێکرد، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراقیش دەڵێت، بوومەلەرزەکە گوڕەکەی ٣.٨ پلەی رێختەربووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دەستەی گشتیی کەشناسی و بەدواداچوونی بوومەلەرزەزانیی عێراق بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٦:١٨ خوڵەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک تۆمارکرا کە گوڕەکەی ٣.٨ پلە بووە بە پێوەری رێختەر.
ئەوەشیخستەڕوو،
بوومەلەرزەکە بە دووریی ٢٨ کیلۆمەتر لە رۆژئاوای شاری زاخۆ، لە سنووری پارێزگای
دهۆک روویداوە و قوڵاییەکەی ١٠ کیلۆمەتر بووە.
دەستەکە
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە هەستیان بە بوومەلەرزەکە
کردووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی تۆمارنەکراوە.