PM:08:40:04/06/2025
5036 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا وردەکارییەکانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا ئاشکرا کرد، کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند و هەروەها باسیان لە پەرەسەندنی سەربازیی ئۆکرانیا و پرسی ئەتۆمی ئێران کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکیدا بڵاویکردەوە، گفتوگۆکەیان لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا باشە، بەڵام بەو شێوەیە نییە کە ببێتە هۆی ئاشتییەکی خێرا.
ئاماژەی
بەوەشکرد، پوتن نیازی خۆی دەربڕیوە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئەم دواییەی
ئۆکرانیا کە فڕۆکە سەربازییەکانی رووسیای کردووەتە ئامانج.
دەشڵێت، لە
گفتوگۆکەیاندا پرسی ئێرانی لەگەڵ پوتن تاوتوێ کردووە و جەختی لەوە کردەوە کە کات
تەواو دەبێت بۆ ئەوەی تاران بڕیاری کۆتایی بدات.
روونیشیکردەوە،
بە روونی بە پوتنی وتووە 'ئێران ناتوانێت چەکی ئەتۆمی پەرەپێبدات'، ئەوەشی پشتڕاست
کردەوە پوتن لەسەر ئەم خاڵە لەگەڵیدا هاوڕایە.
هاوکات باسی
لەوەشکردووە، سەرۆکی رووسیا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ بەشداریکردن لە دانوستان
لەگەڵ ئێران و رەنگە رۆڵی هەبێت لە خێراکردنی چارەسەر.