سەردێڕ:

دژی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەریتانیا گردبوونەوە و ناڕەزایەتی ئەنجامدرا

PM:08:22:04/06/2025

11736 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە کوردانی تاراوگە لە لەبەردەم کونسوڵ و باڵیۆزخانەی عێراق لە وڵاتی بەریتانیا گردبوونەوە و وتیان، ئیدانەی بڕیاری بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەین کە لە ئەنجامی گەندەڵی و دزیی لە داهاتی ناوخۆ لەلایەن پارتی و یەکێتی دروستبووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەشێک لە کوردانی تاراوگا بە مەبەستی ئیدانەکردنی بڕیاری بڕینی مووچەی چەندین مانگی داهاتووی فەرمانبەرانی هەرێم، لەبەردەم کونسوڵ و باڵیۆزخانەی عێراق لە شارەکانی مانچستەر و لەندەن گردبوونەوە.

هاوکات لە گردبوونەوەکەدا بەشێک لە کوردانی تاراوگە ئاماژەیان بەوەکرد، سیاسەتی هەڵەی پارتی و یەکێتی و ئەو هەموو گەندەڵی و دزییەی لە داهاتی ناوخۆ بووەتە هۆی ئەو بڕیارانەی کە وەزارەتی دارایی عێراق دەریکردووە.













گەلەری