PM:08:01:04/06/2025
1160 جار خوێندراوەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی دوو كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری (كریستاڵ)گرت و كڕیارێك و فرۆشیارێكی ئه‌و ماددانه‌شی ده‌ستگیركرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، رۆژی ٣ـی ئه‌م مانگه له‌سنووری سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوون، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش، له‌چالاكییه‌دا توانرا كڕیارێك و فرۆشیارێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیربكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
هه‌ر له‌و چالاكیه‌دا توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕی دوو كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر
له‌جۆری (كریستاڵ) له‌گه‌ڵ چه‌كێكی بێمۆڵه‌ت و دوو ئۆتۆمبێل كه به‌كارهاتبوون بۆ
گواستنه‌وه‌ی مادده‌كه.
ئه‌وه‌شی روونكردووەته‌وه،
له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌مادده‌ی ٢٥ له‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره ئه‌قڵییه‌كان راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌كانیان
به‌رده‌وامه.