سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پارتی و یەکێتی مووچەی فەرمانبەران نادەن و ناتوانن هەرێم بەڕێوە بەرن و داهاتی نەوتی و نانەوتی دەدزن، ئیتر چۆن دەڵێن چۆک دانانێن و باسی کەرامەت دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق وتی، پارتی و یەکێتی شکست و دزی و ساختەچێتی بە بەرگری و کەرامەت بە خەڵک ئەفرۆشنەوە.
باسی لەوەش کردووە، واز لەم قسە سواوانە بهێنن و بۆ جارێکیش بێت خاوەن
کەرامەت و ویژدان بن و واز لە حوکمڕانی بێنن و دان بەوەدا بنێن کە ئێوە ناتوانن
حوکمڕان بن و کۆمەڵێک مافیان خەڵکی کوردستانتان داماو کردووە.
ئەوەشی خستووەتە روو، بەغدا دەڵێت ئێوە ناتوانن پابەند بن بە هیچ رێکەوتنێکەوە
و هۆکاری مووچە بڕینن.
دەشڵێت، مانگێک لەبردی دزی، مووچەی هەموو مووچەخۆران، چونکە جگە لەمە هەموو شتێک کە ئەیڵێن یان ئەیکەن درۆی
شاخدارە.