سەردێڕ:

کۆمسیۆن لەبارەی مامەڵەکردن بە کارتی دەنگدان هۆشداری دەدات

PM:02:50:04/06/2025

1464 جار خوێندراوەتەوە

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کڕین و فرۆشتن بە کارتەکانی دەنگدانەوە، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆکانی هەڵبژاردنی عێراق ئاشکرایکرد، هەرکەسێک کارتی دەنگدان لە دەنگدەران بکڕێت، سزای یەک ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا دەسەپێنرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بڵاویکردەوە، سزای تا یەک ساڵ زیندانی بەسەر هەرکەسێکدا دەسەپێندرێت کە کارتی دەنگدان لە دەنگدەران بکڕێت.

ئەوەشی خستەڕوو، تەنها دەنگدەران دەتوانن بە کارتەکانیان دەنگ بدەن و هیچ کەس و قەوارەیەک ناتوانن بەکاری بهێنن.

جومانە غەلای جەختیشیکردەوە، کڕینى کارتى دەنگدان هیچ سوودێکی نییە، چونکە دەنگدەر  پەنجەمۆری هەر ١٠  پەنجەی وەرگیراوە و دەشتوانێت سکاڵا لەسەر کڕیارەکە تۆماربکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە ڕۆژی ١١ تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.













گەلەری