PM:01:43:04/06/2025
3272 جار خوێندراوەتەوە
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم جهختی لهوه كردهوه كه بڕیاری راگرتنی مووچەی هەرێم نادەستووریی و نایاساییە و سزادانی بە کۆمەڵی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە، بهبێ ئهوهی هیچ بڕیارێك لهوبارهیهوه بدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لەدوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكەیان، حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بڵاویکردەوە، سەرباری ئەوەی كە هەرێم پابەندیەكانی بەتەواوی جێبەجێ كردووە، بەڵام بڕیاری راگرتنی مووچەی هەرێمی کوردستان نادەستوریی و نایاساییە و سزادانی بە کۆمەڵی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانە.
بڕگەی یەکەمی
کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە بەدواداچوون بۆ بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەوبارەیەوە ئاماژە بەوەدەکات، بڕیاری راگرتنی
مووچەی هەرێم بە نا دەستووریی و نایاساییە و داوا دەکەن حکومەتی عێراق،
پێداچوونەوەی پێویست بەم بڕیارەی وەزارەتی دارایی عێراق بکات لەبەر رۆشنایی بڕیاری
دادگای باڵای فیدڕاڵی، بۆ ئەوەی مووچەخۆرانی هەرێم بێبەش نەبن لە شایستەکانی خۆیان
وکار بە دوا رێککەوتنی هاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ وهەرێم بکرێت.
بڕگەی دووەمی
کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە خستنەڕووی نووسراوی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و
ئەنفالکراوان کە پێشنیاریان کردووە لێخۆشبوون بۆ کوڕو کچی شەهیدان و زیندانیانی
سیاسیی بکرێت لە پێشینەی هاوسەرگیری، بۆ ئەوانەی کە سوودمەند نەبوون لە منحە و
دیاریی هاوسەرگیریی، بەکۆی دەنگ رەزامەندی لەسەر پێشنیارەکە دا.
بڕگەی سێیەمی
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە خستنەڕووی بابەتی کارمەندانی گرێبەست لەسەر بودجەی
پەرەپێدان و داهات و پێشینەی بەردەوام و کرێی رۆژانە.
پاش گفتوگۆ و
پشتیوانی بۆ رەوایەتی داواکاری ئەو کارمەندانە لەسەرجەم دامەزراوەکانی هەرێم، بە
مەبەستی رێکخستنەوەی ئەم بابەتە بە بڕیارێکی گشتگیر بۆ سەرجەم وەزارەتەکان، بڕیاردرا
بە راسپاردنی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە ئامادەکاری باشتری بۆ بکرێت لە رووی
یەکخستنی ژمارە و ئامارەکان لەسەر ئاستی سەرجەم وەزارەتەکان وسەرەڕای هەڵسەنگاندنی
ئیداریی و دارایی بابەتەکە، تا لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو بڕیاری یەکلاییکەرەوەی
لەسەر بدرێت.