سەردێڕ:

کەسێک بە تۆمەتی کڕین و فرۆستنی باڵندەی کێوی دەستگیرکرا

PM:12:29:04/06/2025

1632 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، لە گەڕەکی چوارباخی سلێمانی کەسێکیان دەستگیرکردووە کە مامەڵەی بە باڵندەوە کردووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەیەكی بارەگای بەڕێوەبەراییەکەوە، دەستیان گرتووە بەسەر چەند باڵندەیەکی کێوی جۆراوجۆر کە کە لە قەفەز دانرابوون.

وتیشی، ئەو کەسەی کە مامەڵەی بە باڵندە کێوییەکانەوە کردووە، بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، باڵندەکان گەڕێندراونەتەوە سروشت.













گەلەری