پێشتر لە وڵاتی ڤێتنام، بوونی دوو منداڵ زیاتر لە خێزانێکدا قەدەغەکرابوو، دوای دابەزینی بەرچاو لە گەشەی دانیشتووانی وڵاتەکە، ئەو بڕیارە هەڵوەشایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، ڤێتنام بڕیاری سنووردارکردنی منداڵبوونی هەڵوەشاندەوە و وتی، پێویستە دایک و باوک خۆیان بڕیاربدەن ببنە خاوەنی چەند منداڵ.
وتیشیان، دوای
ئەوەی ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکرد، حکومەتی ڤێتنام ئەم
بڕیارەی دەرکردووە.
ئەمەش لەدوای
ئەوەدێت، ساڵانی رابردوو حکومەتی ڤێتنام لەدایکبوونی زیاتر لە دوو منداڵی لە
خێزانێکدا قەدەغەکردبوو.
بەهۆی
بڕیارەکەوە ساڵ بۆ ساڵ ژمارەی لەدایکبوون لە وڵاتەکەدا کەمیکرد بە شێوەیەک ساڵی
رابردوو تێکڕای لەدایکبوونی منداڵ لە هەر خێزانێکی ڤێتنامیدا بۆ ١.٩١ بوو، کە ئەمە
کەمتربوو لەو ئاستەی دانرابوو.