سەردێڕ:

حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەبارەی مووچەوە کۆدەبێتەوە

AM:09:33:04/06/2025

10264 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لەبارەی پرسی مووچەوە لە هەولێر کۆدەبێتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بڕیارە حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە هەولێر کۆببێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی تاوتوێکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمە.

لە کۆبوونەوەکەدا سێ بڕگە تاوتوێ دەکرێن:

بڕگەی یەكەم: بەدواداچوون بۆ بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت.
بڕگەی دووەم: پرسی لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیریی كوڕ و كچی شەهیدان تاوتوێ دەکرێت.
بڕگەی سێیەم: پرسی گرێبەستی كارمەندان لەسەر بوودجەی پەرەپێدان و داهات و پێشینەی بەردەوام و كرێی رۆژانە دەخرێتەڕوو.

هاوکات، کۆبوونەوەکە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەڕێوەدەچێت.
دوا کەوتنی مووچە لە کاتێکدایە، کە حکومەتی ماوەبەسەرچوو زیاتر لە ٢٢ ترلیۆن دینار داهاتی نەوتی و نانەوتی لەبەردەستایە و دەتوانێت بە ئاسانی مووچە دابەشبکات بەڵام ئامادە نییە یەک دیناری بۆ مووچە لێدەربهێنێت.













گەلەری