سەردێڕ:

هەڵووژەی سوور ئەگەری تووشبوون بە نه‌خۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە

AM:09:01:04/06/2025

1128 جار خوێندراوەتەوە

هەڵووژەی سوور دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی کە زۆر گرنگە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە.


دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بە دیارترین سوودەکانی هەڵووژەی سووری کردووە، بەم شێوەیە:

١. پاراستن و بەهێزکردنی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان و کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نه‌خۆشیەکانی دڵ و ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان بە هۆی بوونی ڕێژەیەکی باش لە ماددە دژە ئۆکسانەکان ، یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی فشاری خوێن له‌گه‌ڵ دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له‌ خوێندا لەگەڵ بەرزکردنەوەی ئاستی کولیستڕۆڵی باش.

٢. یارمەتی هاوسەنگ ڕاگرتنی ئاستی شەکرەی خوێن دەدات، بە سوودە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە جۆری دووەم چونکە ڕێژەی گلاسیمک ئندێکسی کەمە.

٣. به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری جەستە چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی کە زۆر گرنگە بۆ بەرگری جەستە.

٤. یارمەتی باشتر کردن و کارا کردنی هەرس کردنی خواردن دەدات چونکە دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵیەکان کە ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه‌ گرتن لێی و چالاک کردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه‌ له‌ مادده‌ ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات و پێچ و ئازار و ئاوسانی سک و کەمکردنەوەی نیشانەکانی قووڕحەی گەددە.

٥. یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات له‌ کاتی ڕێجیم له‌گه‌ڵ خۆپاراستن له‌ زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی، بوونی بڕێکی زۆر لە ماددە ڕیشاڵیەکان وادەکات ئارەزووی خواردن کەمببیتەوە.

٦. ڕێگەگرتن لە دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون بە هۆی بوونی بڕێکێ زۆر لە ڤیتامین A کە یەکێکە لە گرنگترین ڤیتامینەکان بۆ پاراستنی ته‌ندروستی پێست.

٧. خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک.

٨. یارمەتیدەرە لە رێگریکردن لە نەخۆشی شێرپه‌نجه‌.

٩. یارمەتی بەهێزکردنی تەندروستی دەمار و کۆئەندامی دەمار دەدات بە هۆی بوونی بڕێکی باش لە ڤیتامین B 6 و کۆمەڵێک پێکهاتووی خۆراکی گرنگ بۆ خانەکانی کۆئەندامی دەمار.













گەلەری