سەردێڕ:

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە لەسەر لێبڕینی مووچەی خانەنشینان

AM:12:16:04/06/2025

18132 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لێبڕینی خانەنشینان پەیوەندی بە حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم و وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە نییە، بەڵکو لەسەر بڕیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ و وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵ ئەو بڕیارە جێبەجێ کراوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لێبڕینی لە ٣٪ـی مانگانە لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە لە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان گل دەدرێتەوە و دەچێتە سندوقی خانەنشینی یەکگرتووی حکومەتی فیدراڵەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لێبڕینی خانەنشینان پەیوەندی بە حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم و وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە نییە، بەڵکو لەسەر بڕیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کە حکومەتی هەرێم لە ماوەی ئەم ١٠ ساڵەدا لە کۆی ١٢٠ مووچە تەنها ٦٠ مووچەی وەک خۆی دابەشکردووە و ٦٠ مووچەکەی تر یان دابەشنەکراوە یان بە لێبڕینەوە دراوە.

هاوڵاتیانیش دەڵێن، چۆن دەبێت مووچەیەک ببڕدرێت کە دابەشنەکرابێت.













گەلەری