سه‌رۆك کۆماری ئێران دەڵێت، پێشوازیی له دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن ده‌شڵێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له دانوستانه‌كان به‌رده‌وام بن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران وتی، پێشوازیی له دانوستانه‌كانی نێوان تاران و واشنتن ده‌كه‌ن له باره‌ی چاره‌كردنی پرسی ئه‌تۆمی ئێران و ئاماده‌ن درێژه به‌و دانوستانانه بده‌ن.
ئەوەشی خستەڕوو، له‌گه‌ڵ هەموو هەوڵەکانیان بۆ بەجێگەیاندنی
دانوستانەکان بەڵام نایانەوێت لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌وڵ بدات خۆی بسه‌پنێت و
ئاستی داواكارییه‌كانی زیاد بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا ئەرکەکانی خۆی بەپێی پەیماننامەی
قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی جێبەجێ نەکردووه.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، تاکو ئێستا ئەمریکا و
ئێران چەندین گەڕی دانوستانیان لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا و مەسقەتی
پایتەختی عومان ئەنجامداوە بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە رێکەوتن لەسەر بەرنامە
ئەتۆمییەکەی ئێران.