PM:11:09:03/06/2025
8432 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی عێراق دەڵێت، پلەكانی گەرما لە جەژنی قورباندا گونجاوە، هیچ شەپۆلێكی گەرمای توند روونادات و خۆڵبارینیش نامێنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دەستەی کەشناسی عێراق لە وتی، لە رۆژانی جەژندا كەشوهەوا ساماڵ دەبێت و پێشبینیش دەکرێت پلەكانی گەرما دابەزن.
پێشبینیش دەکات، پلەكانی گەرما لە رۆژی سێشەممەی داهاتووەوە
دەستبکاتەوە بە دابەزین، ئەمەش بەهۆی كاریگەری بارستە هەوایەكی تاڕادەیەك
مامناوەندەوە.
وتیشی، ئەمە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی كەشوهەوا لە ئاستێكی جێگیردا
بمێنێتەوە لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا، هیچ شەپۆلێکی گەرمای توند روو لە وڵات
ناکات، بەو پێیەی كەشوهەوا بەگشتی جێگیرە.