PM:10:35:03/06/2025
2168 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی ئەڵمانیا ٥٠ کۆچبەری عێراقی زۆرینە کوردی دیپۆرتی عێراق کردەوە. پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش دەڵێت، لە دیپۆرتکراوەکاندا ژن و منداڵ هەبوون.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە ئەڵمانیا وتی، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ ناردنەوەی کۆچبەران، حکومەتی ئەو وڵاتە لە فڕۆکەخانەی میونشنەوە ٥٠ کۆچبەری عێراقیی زۆرینە کوردی دیپۆرتی فڕۆکەخانەی بەغدا کردەوە.
باسی لەوەشکرد، ئەو کۆچبەرانە دانیشتوانی
شارە جیاوازەکانی کوردستانی تێدا بووە و تەنانەت هەندێکیان خێزانداربوون و
منداڵیان هەبووە.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، حکومەتی نوێی
ئەڵمانیا رێکارەکانی ناردنەوەی کۆچبەرانی چڕکردووەتەوە و تاکو ئێستا زیاتر لە
دوو هەزار کۆچبەری عێراقی کە زۆرینەیان کوردبوون دیپۆرتی عێراق
کردووەتەوە.