PM:07:48:03/06/2025
1252 جار خوێندراوەتەوە
بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگەیاند، یه‌ده‌گی دراوی بیانی عێراق ١٠٠ ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی یه‌ده‌گی زێڕه‌كه‌ی زیاتر له ١٦٣ تەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، محه‌مه‌د یونس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌شی وه‌به‌رهێنان له بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌ڵێت، نه‌ختینه‌ی دارایی له عێراق به ته‌واوی به‌رده‌سته، جا چ به دیناری عێراقی بێت یان دۆلاری ئه‌مریكی و هیچ كه‌موكورتییه‌ك له‌م رووه‌وه نییه.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
بانكی ناوه‌ندی قه‌واره‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان نییه، به‌ڵكو ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی
یه‌ده‌گی دراوی بیانییه له عێراقه.
به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتیی به‌شی وه‌به‌رهێنان له بانكی ناوه‌ندی عێراق وتیشی، ئامانج له یه‌ده‌گكردنی
دراوی بیانی به‌ده‌ستهێنانی قازانج نییه، به‌ڵكو ده‌سته‌به‌ركردنی داهاتی
گونجاوه.
باسی له‌وه‌شكرد،
یه‌ده‌گه‌كان به‌پێی سیاسه‌تی باش و له‌سه‌ر بنه‌مای ستاندارده ئه‌منییه به‌رزه‌كان
به‌ڕێوه‌ده‌برێن و له ئامرازه داراییه سه‌لامه‌ته‌كاندا وه‌به‌رهێنانیان تێدا
ده‌كرێت كه داهاتی قبوڵكراو به‌ده‌ستبهێنێت، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه عێراق
له‌سه‌ر رێگایه‌كی باشی ئابوورییه.