سەردێڕ:

بازرگانی هەرێم: بەبێ کارتی نیشتیمانی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک پڕناکرێتەوە

PM:02:37:03/06/2025

3424 جار خوێندراوەتەوە

بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەستیپێکرد و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بە ئێن ئار تی وت، ئەو کەسانەی کارتی نیشتمانییان نییە ناتوانن فۆڕمی ئەلکترۆنی خۆراک پڕبکەنەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بۆ ئین ئاڕ تی باسی لەوەکرد، ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵاتن، ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک پڕ بکەنەوە، ئەگەر کارتی نیستیمانییان پێنەبێت.

وتیشی، لەکاتی تۆمارکردندا ئەو کەسانەی دەرەوەی وڵاتن راستەوخۆ سنووری نیشتەجێبوونیان لە رێی جی پی ئێسەوە دەدۆزرێتەوە و کارەکانیان رادەگیرێت.

دەشڵێت، پێویستە کەسانی دەرەوەی وڵات بگەڕینەوە بۆ هەرێم و کارتی نیشتیمانی دەربهێنن تا بێبەش نەبن لە فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک. 

باسی لەوەشکردووە، بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەستیپێکردووە و تا ئێستا لە هەولێر ٣٧ هەزار، سلێمانی ٨٠ هەزار، دهۆک ٤٠ هەزار و هەڵەبجەش ٦٧ هەزار خێزان فۆرمی بە ئەلەکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراکیان پڕکردووەتەوە.













گەلەری