سەردێڕ:

تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ دەستیانپێکرد

AM:08:40:01/06/2025

6772 جار خوێندراوەتەوە

تاقیکردنەوە گشتییەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەستیانپێکرد و رۆژانی جەژن تاقیکردنەوەکان دوادەخرێن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی یەکەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ساڵی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ دەستیپێکرد، زیاتر لە ١١٥ هەزار قوتابی لە سەرجەم بەشەکانی ئامادەییدا بەشداری تاقیکردنەوەکان دەبن.

وتیشی، بە گوێرەی پلانەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، خشتەی تاقیکردنەوەکان بە جۆرێکە، لە هەفتەیەکدا دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت کە رۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە دەگرێتەوە و تاوەکو ٢٩ـی ئەم مانگە بەردەوامدەبێت.

هەروەها، لە رۆژانی جەژنی قورباندا تاقیکردنەوەکان رادەگیرێن تا رۆژانی دوای جەژن، واتە دوو تاقیکردنەوە پێش جەژنی قوربان و تاقیکردنەوەکانی دیکەش دەکەونە دوای جەژن.

هاوکات لەکاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانیش، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە ٦ بۆ ٨ی بەیانی هێڵەکانی ئینتەرنێت دەبڕدرێن.


ڤـ.ر













گەلەری