PM:01:19:22/05/2025
18228 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی هاتووچۆی دهۆک رایگەیاند، رووداوێکی هاتووچۆ لە ناحیەی دارەتوو لە سنووری بەردەڕەش روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، ئازاد تەها، وتەبێژی هاتووچۆی دهۆک بڵاویکردەوە، رووداوێکی هاتووچۆ لە ناحیەی دارەتوو روویدا و ژنێک گیانی لەدەستدا.
هەروەها،
رووداوەکە لە کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی پێش نیوەڕۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان
سەنی و ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا لە ناحەیەی دارەتوو لە سنووری بەردەڕەش روویدا و
بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
هـ.ئـ