AM:11:08:21/05/2025
3268 جار خوێندراوەتەوە
فراکسیۆنی نەوەی نوێ سکاڵای لەسەر حکومەتی کاربەڕێکەر تۆمار کرد و دەڵێت، بڕیارەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ سەپاندنی باج و سەرانە نایاساییە و بەهۆیەوە دۆخی هاوڵاتییان لەوپەڕی خراپیدایە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٥، گۆران دیبەگەی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لەسەر وەرگرتنی باج و سەرانە لە هاوڵاتیان سکاڵایان لەسەر حکومەتی کاربەڕێکەر تۆمارکردووە.
جەختی لەوەش کردەوە،
ئەو باج و سەرانەیەی کە حکومەتی کاربەڕێکەر بە ناوی زبڵ و خاشاک و تابلۆوە لە هاوڵاتیانی
وەردەگرێت، نا یاساییە.
وتیشی، بە مەبەستی
دڵنیابوونەوە، سەردانی داواکاری گشتی و دەستەی مافی گشتییان کردووە و ئەوانیش
جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەم بڕیارە پێچەوانەی یاسایە.
باسی لەوەشکرد، بەهۆی
باج و سەرانەوە دۆخی هاوڵاتیانی هەرێم زۆر خراپە و سەدان فرۆشگا داخراون.