سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:04:52:20/05/2025

2320 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی چەمچەماڵ دەڵێت، لەسەر رێگای سلێمانی – چەمچەماڵ رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، عومەر عەلی، بەرێوەبەری هاتووچۆی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی وت، رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان لەسەر رێگای سلێمانی - چەمچەماڵ لە نزیک کارگەی خشتی ئاسۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی لیکۆڵینەوە و هێڵکارین بە مەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە.
هاوکات شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەرمی کەسێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو کە پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و دواتر تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی چەمچەماڵ کراوە.



هۆگر عەدنان - چەمچەماڵ


 













گەلەری