PM:04:36:20/05/2025
1860 جار خوێندراوەتەوە
لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، ئەحمەد داود ئۆغڵو بە ئێن ئاڕ تی وت، پشتگیری تەواوی پرۆسەکە دەکەن دەشڵێت، بڕیاری خۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دروست بووە و سەقامگیری بۆ ناوچەکە دەهێنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی ئایاری ٢٠٢٥، ئەحمەد داود ئۆغڵۆ، سەرۆکی پارتی ئایندە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بڕیارێکی راستە و هیوادارن جێبەجێبکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرەتای بانگەشەکەی دەوڵەت باخچەلی، بۆ پرۆسەی
ئاشتی لە تورکیا پشتیوانییان کردووە و ئێستاش گرنگە ئەو پرۆسەیە بە دروستی کۆتایی
پێبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ١٥ـی ئەم مانگە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دوای نزیکەی ٤٨ ساڵ لە خەبات، بە شێوەیەکی فەرمی هەڵوەشاندنەوەی خۆی و چەکدانانی راگەیاند و کۆتایی بە شەڕی چەکداریی لەگەڵ تورکیا هێنا.