وەزارەتی دادی عێراق ئازادکردنی سێ هەزار و ٤٤١ زیندانی راگەیاند کە یاسای لێبوردنی گشتی دەیانگرێتەوە و وتیشی، لێبوردنەکە بەشێکە لەو رێکارە یاساییە بەردەوامانەی کە بەڕێوەبەرایەتییەکە پەیڕەوی دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی ئایاری ٢٠٢٥، وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکە ٣ هەزار و ٤٤١ زیندانی لە بەڕێوەبەرایەتییە جیاجیاکانی چاکسازیی سەر بە دەستەی چاکسازیی عێراقی ئازادکردووە، لە بەرواری دەستپێکردنی جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی تا ١٩ـی ئایاری ٢٠٢٥.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بابەتە بەشێکە لەو رێکارە
یاساییە بەردەوامانەی کە بەڕێوەبەرایەتییەکە پەیڕەوی دەکات بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی
یاسای لێبوردنی گشتی بە وردبینی و شەفافیەت و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە دادوەرییە
پەیوەندیدارەکان.
باسی لەوەشکرد، تیمەکانی کاری بەڕێوەبەرایەتییەکە
کاردەکەن بۆ خێراکردنی پێداچوونەوە بە دۆسیەی زیندانییەکان بۆ دڵنیابوون لەوانەی شایستەی
لێبوردنن بەپێی مەرجە یاساییەکان.
هەروەها، پابەندبوونی وەزارەتی داد بە جێبەجێکردنی
یاساکە بە گیانی بەرپرسیارێتی و دادپەروەرییەوە، و بە شێوەیەک کە رەهەندێکی مرۆڤانە
و چاکسازیخوازانە بەدەستبهێنێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانییەکان.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ٢١ـی مانگی کانوونی دووەم پەرلەمانی عێراق
هەمواری یاسای لێبوردنی گشتیی پەسەندكرد و كۆپییەكی یاساكەی بۆ ئەنجومەنی باڵای
دادوەری نارد.
بەم هەموارە نوێیە ژمارەیەكی زۆر لە زیندانیان بڕیاری لێخۆشبوونیان بۆ
دەردەكرێت.
هـ.ئـ