سەردێڕ:

بەهۆی هەبوونی پاشماوەی قرتێنەر تییدا چێشتخانەیەک داخرا

PM:03:08:20/05/2025

2560 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و بوونی پاشماوەی قرتێنەرەکان تێیدا قایمقامیەتی سلێمانی چێشتخانەیەکی لە گەڕەکی سەرچنار داخست.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی ئایاری ٢٠٢٥، قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە میانەی سەردانیکردنی لیژنە هاوبەشەکان بۆ چێشتخانەی حاجی لە گەڕەکی سەرچنار تێبینیکراوە لە کۆگای ئامادەکردنی خواردنی چێشتخانەکە پاشەڕۆی قرتێنەرەکان هەبووە و پابەندی رێنمایی و مەرجە تەندروستییەکان نەبوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، به ‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی چێشتخانه‌ی حاجی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبەڕوو‌ی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.













گەلەری