PM:02:07:20/05/2025
5624 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، ئەو رێکەوتنەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم کردوویەتی پێچەوانەی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵیە. دەشڵێت، هەموو ئەو گرێبەستانەی لە بواری وەبەرهێنانی نەوت و غاز دەکرێت دەبێت لە ژێر سەرپەرشتی بەغدا بێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی ئایاری ٢٠٢٥، لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردووەتەوە، ئەو گرێبەستانەی لەلایەن هەرێمەوە کە بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگەی میران و کێڵگەی تۆپخانە - کوردمیر لە پارێزگای سلێمانی پێشێلکردنی ئەو بڕیارانەیە کە لەلایەن دادگای فیدڕاڵیی عێراق دەرچووە و گرێبەستەكان نایاساین.
ئەوەش
خراوەتەڕوو، سەرباری پێویستی عێراق بۆ وەبەرهێنان لە غاز و دابینکردنی پێداویستی
بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەڵام خاوەندارێتی سامانی نەوت بۆ عێراقییەكان
دەگەڕێتەوە و هەر وەبەرهێنانێک لەم سامانەدا دەبێت لەرێگەی حکومەتی فیدراڵیەوە بکرێت.
باسی
لەوەشکردووە، ئەو رێوشوێنانەی هەرێم گرتویەتیەبەر، پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسای
عێراقە، بۆیە وەزارەتەكە بە پشتبەستن بە دەستووری عێراق و بڕیارەکانی دادگای
فیدراڵی جەخت لە پوچەڵبوونەوەی گرێبەستەكان دەکاتەوە.
نـ.کـ