وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەرین رایگەیاند، لە سنووری ئیدارەی راپەرین وەرزی دروێنەی گەنم و جۆ دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٥، عەلی قادر، وتەبێژی بەرگریی شارستانی راپەرین وتیشی، ئامادەکارییان کردووە بۆ رێگریکردن لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەی زەوییە کشتوکاڵییەکان.
هەروەها، پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر بە مەبەستی رێگریکردن
لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە، چەند رێنماییەکی بۆ جوتیاران لە وەرزی دروێنە بڵاوکردبووەوە
و وتبووی، پێویسته ئامێری ئاگر كوژێنهوه لهنێو دهڕاسهكاندا ههبێت و هەر
دەڕاسەیەک بە بەردەوامی تانکەرێک ئاوی بە پڕی لەگەڵدا بێت یان لە کاتی ئیش
کردندا و ترومپای ئاوی لەسەر بێت، بۆ ئەوەی لە کاتی ئاگرکەوتنەوە بتوانرێت بەپەلە
کۆنترۆڵ بکرێت.
هەروەها، بێجگە لەوەشم پێویستە جووتیاران دووربکەونەوە لە جگەرەکێشان یان فڕێدانی پاشماوەکەی لە ناو کێڵگەکاندا، وە نابێت
کرداری لەحیمکردن لە ناو کێلگەی گەنم و جۆ ئەنجام بدرێت .
ساڵانە لە مانگی ئایاردا، وەرزی دروێنە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی
کوردستان دەست پێ دەکات و وادەی چاندن و دروێنەکردن بەپێی شوێنی جوگرافی لەنێوان
ناوچەیەک و ناوچەیەکی دیکە جیاوازییەکی کەمی هەیە.