سەردێڕ:

وتەبێژی کۆمسیۆن: ماوەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی بایۆمەتری تاکو ١٥ـی ٦ درێژکراوەتەوە

PM:01:06:20/05/2025

1544 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، نزیکەی ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار دەنگدەر کارتی بایۆمێتریان نوێکردووەتەوە. دەشڵێت، ماوەى دەرهێنان و نوێکردنەوەى بایۆمێتری تاکو ١٥ـی مانگی داهاتوو درێژکراوەتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانیان بکەن بۆ نوێکردنەوەی دەرهێنانی کارتەکانیان.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی ئایاری ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نزیکەی ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، اوەى دەرهێنان و نوێکردنەوەى بایۆمێتری تاکو ١٥ـی مانگی داهاتوو درێژکراوەتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانیان بکەن بۆ نوێکردنەوەی دەرهێنانی کارتەکانیان.
ئەوەشی خستەروو، تا ٢٨ـی ئەم مانگە تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانییەتییەکان بەردەوام دەبێت. 

ئەوەش لە کاتێکدایە کۆمسیۆن دوێنێ وتی، لەپێناو پاراستنی مافی دەنگدەران و دەستەبەریی بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکاندا، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی دا تاکو ١٥ـی مانگی داهاتوو
.




گۆران عەبدوڵا - بەغدا












گەلەری