سەردێڕ:

هونەرمەندی ناوداری کورد محەمەد عەباس بارام کۆچی دوایی کرد

AM:09:45:15/05/2025

3216 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هونەرمەندی ناوداری كورد "محەمەد عەباس بارام" لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی ئوردن لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.


محەممەد عەباس بارام، ساڵی ١٩٥٢ لە شاری كەركوك لە گەڕەكی مەلا عەبدوڵڵا لەدایكبووە، لە سەرەتای حەفتاكانی سەدەی رابردوو پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی بەغدای تەواو كردووە.

محەممەد عەباس بارام، بە گۆرانیی 'كیژۆڵەی سوورە گوڵ' دەستی بە کاری هونەری کردووە، دواتر بە گۆرانیی "ئاگرێكی بێ خۆڵەمێش" و "توڕە مەبە خۆت زیز مەکە" زیاتر ناوی دەرکردووە.

نزیكەی ٣٠ گۆرانیی تۆماركراوی هەیە، لە چەندان ئاهەنگ و فێستیڤاڵی هونەریی كوردی لە دەرەوەی كوردستان بەشداریی كردووە، لەرووی میوزیکەوە پیانۆژەنێكی بەتوانا بووە و لە گۆرانیشدا بە بەرجەستەكردنی شێوازی رۆژئاوایی لە شێوازی كوردی ناسراوە.













گەلەری