AM:11:47:13/05/2025
2668 جار خوێندراوەتەوە
وادەی تۆماركردنی ناوی هاوپەیمانی و حزب و لیستە تاكەكەسییەكان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، تا کۆتایی دەوامی فەرمی رۆژی ٢٠ـی ئەم مانگە درێژكرایەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی ئایاری ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، كۆی گشتیی ئەو حزبە سیاسییانەی كە مۆڵەتیان پێدراوەو لای كۆمسیۆن تۆمار كراون ٣٣٥ حزبە و لە ناویاندا زیاتر لە ١٠٠ حزبی كۆن خواستی خۆیان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن نیشانداوە.
وتیشی،
هەزار و ٧٩ ناوەند لە عێراق بۆ نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران کراونەتەوە و تاوەکو
ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە عێراق و هەرێم تۆماری بایۆمەتریی دەنگدانیان بۆ
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نوێکردووەتەوە.
بەپێی
ئاماری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، یەک ملیۆن و ١٢٠ هەزار و ٦٤٧
کەس تۆمارى دەنگدەرانیان لە پارێزگاکانى عێراق و هەرێمى کوردستان نوێکردووەتەوە.
بەغداد
لە ریزبەندیی یەکەمی پارێزگاکانی عێراقدایە کە ٢٣٢ هەزار و ٤٧٤ کەس تۆماری
بایۆمەتریی دەنگدانیان نوێکردووەتەوە و پارێزگاى نەینەوا بە ١٧٦ هەزار و ٢٩١ کەس
لە ریزبەندیی دووەمدایە.