AM:09:43:13/05/2025
17572 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پله‌كانی گه‌رما روو له‌نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش ئه‌گه‌ری پروسكه و تاوه بارانیش هه‌یه. کەشناسی عێراقیش رایگەیاند، بارانبارین لە ئێوارەوە دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی ئایاری ٢٠٢٥، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، لە هەندێک ناوچەی هەرێم بارانبارین و هەورە بروسکە لە ناوچە سنوورییەکان بەردەوام دەبێت و پلەکانى گەرماش تا رادەیەک دادەبەزن، هەروەها خێرایی با چالاک دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵدا.
کەشناسی عێراقیش رایگەیاند، لەم
شەوەوە بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەستپێدەکات و سبەینێش بەشێوەی
مامناوەند بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک روو لە نزمبوونەوە دەکەن.