سەردێڕ:

نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەرداهات

AM:08:00:13/05/2025

1600 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٨١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی سێ دۆلار بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی ئایارـی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش لە جێگیریدایە و بە ٦١ دۆلار و ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ناجێگیری نرخی نەوت بە شێوەیەکی گشتی لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە راگرتنی باجی گومرگی بەسەر ٧٥ وڵات بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ بەهۆکاری ئەوەی هەندێک وڵات هیچ وەڵامێکیان بۆ باجە گومرگییەکانی ئەمریکا نەداوەتەوە.












گەلەری