سەردێڕ:

سەرۆکی تورکیا: بڕیارەکەی پەکەکە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی برایەتیی کورد و تورک

PM:10:24:12/05/2025

2784 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی تورکیا لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەوە رایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە لە بەرژەوەندی کورد و تورکدایە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا وتی، بڕیارەکەی پەکەکە بۆ ئاسایش و ئارامیی ناوچەکەیان و بەهێزکردنی برایەتیی نێوان کورد و تورک بە گرنگ دەزانن و لە قازانجی هەردوو نەتەوەکەدایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بڕیارێکی گرنگە و لە بەرژەوەندی کورد و تورکدایە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە راگەیەندراوێکدا، ئەنجامی ١٢ـەیەمین کۆنگرەی خۆی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، لەژێر رۆشنایی بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان، پەکەکە بڕیاری کۆتایهێنان بە خەباتی چەکداری و هەموو ئەو چالاکییانەی دا کە بەناوی رێکخراوەکەوە دەکرێن.













گەلەری