سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لەسەر بۆنی ناخۆشی کارگەکانی عەربەت سکاڵای تۆمارکرد

PM:02:43:12/05/2025

3728 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی هاوڵاتیانی ناوچەی شارەزوور ناڕەزاییان لەبارەی بۆنە ناخۆشەکەی کارگەکانی عەربەت دەربڕی، لەسەر داوای پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ، فەرمانی دەستگیرکردن دەرچوو بۆ کەسێک کە خاوەنی دوو کارگەیەی نایاساییە لەناوچەی پیشەسازی عەربەت.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٥، ئەکبەر غەریب، پەرلەمانتاری نەوەی نوی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی دانیشتوانی عەربەت ناڕەزایی خۆیان لەبارەی بۆنی ناخۆشی کارگەکان دەربڕی، بۆ ئەم مەبەستە بەدواداچوونیان بۆ ئەم بابەتە کرد بە ئامادەبوونی بەڕێوبەرایەتی ناحیەی عەربەت و دادگای گشتیی شارەزوور و بەڕێوەبەری دارستان و ژینگەی عەربەت.

وتیشی، هەموو هەوڵێک دەدەن کە لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار بکەنەوە و سکاڵای یاسایی لەسەر خاوەن کارگەکان تۆمار دەکەن.
هەروەها، بەهۆی هەوڵەکانیەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەنی دوو کارگەی نایاسایی دەرچوو.

دەشڵێت، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم چاوپۆشی دەکات لەوەی کارگەکانی بە شێوەیەکی نایاسایی کاردەکەن و زیانی تەندرووستیان هەیە بۆ ژیانی هاوڵاتیان.

ئەمەش لەکاتێکدا، هاوڵاتیانی شارەزوور ناڕەزایی خۆیان دەربڕی لە بۆنی ناخۆشی کارگە نایاساییەکانی عەربەت و ئەو بۆنە ناخۆشە هەڵەبجە و سەید سادق و عەربەتی گرتووەتەوە کە دووکەڵی پیسی ٤٢ کارگەیە لە ناوچەکەدا.

هاوڵاتیانی داوا دەکەن لایەنی پەیوەندیدارهەڵوێستی هەبێت بۆ چارەسەرکرنی کێشەکە، چونکە بە تەواوی دانیشتوانی ناوچەکەی هەراسان کردووە.

لە سنوری عەربەت دەیان کارگە و پاڵاوگە و کۆگای نەوت هەن و بەشێکیشیان مۆڵەتیان نیە.


ڤ.ر













گەلەری